RSS

هونه‌ر و فه‌رهه‌نگی کوردی له‌ گه‌رمه‌ی چالاکییه‌ سیاسییه‌کانی کۆتایی هه‌فته‌دا

هونه‌ر و فه‌رهه‌نگی کوردی له‌ گه‌رمه‌ی کۆتایی هه‌فته‌ی پڕ کاروباری سیاسی، له‌ گه‌رمه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌ له‌ کۆتایی هه‌فته‌ی رابردوودا ده‌ستی پێکرد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ر و فه‌رهه‌نگی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لێره‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان  بۆنه‌یه‌کی ساز کرد بۆ ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌ی “نیگاره‌کانی کوردستانم سه‌باره‌ت ژیانی کورده‌واری” — که‌ پێشانگایه‌که‌ بۆ پیشاندانی هونه‌ری کوردی.

له‌م بۆنه‌یه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر و جۆراوجۆر بینه‌ر و‌ ئاماده‌بووی له‌ واشینگتۆنی پایته‌خته‌وه‌ کۆکرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ندێک له‌ هونه‌رمه‌نده‌کان، وه‌ك فه‌لاح شوان. ئازار مانگێکی گرنگه‌ بۆ گه‌لی کورد، به‌ جه‌ژن و بۆنه‌ی وه‌ک نه‌ورۆز و یاده‌وه‌ریی راپه‌ڕینی کورد، و بیره‌وه‌ریی تاڵی ئه‌نفال و هێرشه‌ کیمیاییه‌کانه‌وه‌ بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌. بۆیه‌ جێی خۆیه‌تی له‌م کاته‌دا ئه‌م پێشانگایه‌ ده‌کرێته‌وه‌. من داوا له‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ ده‌که‌م که‌ له‌ ئازاردا له‌ پایته‌ختن سه‌ردانی گه‌له‌ری Foundry Gallery بکه‌ن که‌ تێیدا ئه‌وانه‌ پیشان ده‌درێت.

سه‌ره‌ڕای کاره‌کانی فه‌لاح شوان، کاره‌کان و نیگاری شه‌ش هونه‌رمه‌ندی تریش له‌خۆ ده‌گرێت: ره‌ئوف حه‌سه‌ن، جه‌مال موشیر، حیکمه‌ت هندی، سه‌ردار که‌ستایی، کوردۆ حه‌سه‌ن، و جه‌وهه‌ر محه‌ممه‌د. کاره‌کان جۆراوجۆرن له‌ دیمه‌نی ورد و سه‌رنجڕاکێش تا دیمه‌نی و هه‌ست بزوێن و دڵڕفێن. من شانازی ده‌که‌م که‌ ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ لێره‌ ئاماده‌ن و نوێنه‌رایه‌تی فه‌رهه‌نگی هاوچه‌رخی کوردی ده‌که‌ن له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان. ئه‌مه‌ لایه‌نێکی ژیانی ئێمه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان که‌‌ ده‌بێت هێنده‌ی پێویست سه‌رنجی بدرێت، ئه‌گه‌رچی تا ئێستا وا نییه‌.


Your Comment